کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە عیراق 3543 توشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

.

08:48 PM - 27/02/2021

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری رۆژانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە لە 24 سەعاتدا 18 حاڵەتی گیان لەدەستدان و سێ هەزار و 543 تووشبووی نوێ‌ بە پەتای كۆرۆنا لە سەرانسەری وڵاتدا تۆماركراون , تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو 24 سەعاتەدا دوو هەزار و 820 تووشبوو چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە , هەر بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە عیراق گەیشتۆتە 692 هەزار و 241 حاڵەت و لەو ژمارەیە 632 هەزار و 998 توشبوو كە دەكاتە رێژەی لەسەدا 91 پۆینت چواری تووشبووان چاكبوونەتەوە و 13 هەزار و 383 تووشبووی پەتاكەش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە