کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ نرخی نەوت زیاتر بەرزببێتەوە

.

08:18 PM - 27/02/2021

55 شارەزای بواری ئابوری لە تەواوی جیهاندا پێشبینی ئەوە دەكەن  ئەمساڵ نرخی نەوت زیاتر بەرەوبەرزبونەوە بچێت و  لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ڤاكسینەكانی كۆرۆناشدا دەستكەوتی زیاتر بە دەست بهێنێت .
بەپێی رووپێویەك كە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئەنجامیداوە زیادبوونی ژمارەی ڤاكسینەكانی كۆرۆناو فراوانبوونی رووبەری دابەشكردنی و گەشەكردنەوەی ئابوری جیهان هۆكار دەبن بۆ ئەوەی نرخی جیهانی نەوت بە ئاستێكی خێراتر روولەبەرزبونەوە بكات  كە ئەویش هاوكاتە لەگەڵ دانبەخۆداگرتنی وەبەرهێنەرانی نەوت بۆ زیادنەكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و پابەندبوونی چەند وڵاتێك بە درێژەدان بەجێبەجێكردنی بەرنامەی پارێزبەندی ئابوری .
هەر بەپێی پێشبینی ئەو 55 شارەزا ئابورییە چاوەروان دەكرێت  ئەمساڵ نرخی نەوت لە نێوەندی 59 دۆلارو 7 سەنتدا بۆ هەر بەرمیلێك بمێنتێتەوە  لە كاتێكدا بۆ مانگی رابردوو نرخی پێشبینیكراو بۆ نێوەندی ئەو نرخە لە 54 دۆلارو 47 سەنتدا بۆ هەر بەرملێك جێگیر ببوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە