کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بیڵ گەیتس داوا لە وەبەرهێنەران دەكات بیتكۆین نەكڕن

.

08:16 PM - 27/02/2021

بیڵ گەیتس دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و یەكێك لە ملیاردێرە دیارەكانی جیهان داوا لە وەبەرهێنەران دەكات روو لە كڕین و مامەڵەپێوەكردنی دراوی ئەلیكترۆنی بیتكۆین نەكەن و ئاشكراشی دەكات   كە خۆی هیچ وەبەرهێنانێكی لەو دراوە ئەلیكترۆنیەدا ئەنجام نەداوە.
لە گفتوگۆیەكی راستەخۆیدا لەسەر تۆری كۆمەڵایەتی (كەلەپ هاوس)  (بیل  گەیتس) لەپەیامێكیدا بۆ وەبەرهێنەران رایگەیاند: كە پێویستە زیاتر وریابن لە مامەڵەكردن بە دراوی بیتكۆین بە تایبەت كاتێك درك بەوەدەكەن سەروەت سامانەكەیان لە كەسێكی وەك ( ئیلیۆن ماسك) ملیاردێری جیهانی كەمترە بەباشیشی زانیووە لەبری ئەو كارە وەبەرهێنان لەو كۆمپانیایانەدا بكەن كە كاڵاوشمەك بەرهەمدێنن لەنێویشیاندا بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكان.
باسیشی لەوەكرد كە (ئیلیۆن ماسك) چەندان تۆن دراوی هەیەو هیچ نیگەران و خەمباری ئەوەنیە ئەو بیتكۆینەی كڕیویەتی بەرزدەبێتەوە یان دادەبەزێت  لەكاتێكدا بۆ ئەو وەبەرهێنانەی ئەو سامانە زۆرەیان نیە هەر دابەزینێكی كتوپری ئەو دراوە ئەلیكترۆنیە  زیانی كوشندەیان لێ‌ دەدات.
جێی ئاماژەیە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەهای دراوی بیتكۆین لەبازارەكانی جیهاندا بەرێژەی سەدا 50 بەرزبۆتەوە بەتایبەت پاش ئەوەی (ئیلۆن مەسك) خاوەنی كۆمپانیای تێسلا رایگەیاند: كە بەبەهای ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار بیتكۆینی كڕیوە بەڵام لە دوایدا كتوپڕ بەهای دراوەكە بەرێژەی سەدا 20 دابەزینی تۆماركرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە