کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق لە هەفتەی رابردوودا نەوتی هەناردەی ئەمریكا نەكردوە

.

07:45 PM - 27/02/2021

ئیدارەی زانیارییەكانی پەیوەست بە وزەی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، لە هەفتەی رابردوودا ئەمریكا هیچ بڕە نەوتێكی لە عیراقەوە هاوردە نەكردووە.
ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا لە راپۆرتی هەفتانەی خۆیدا ئاشكرایكردوە، كە ئەمریكا لە هەفتەی رابردوودا هیچ بڕە نەوتێكی لە عیراقەوە هاوردە نەكردوە، لەكاتێكدایە هەفتەی پێشتر  ئاستی هاوردەكردنی نەوت لە عیراقەوە گەیشتبووە 114 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
وەك لە راپۆرتەكەشدا ئاماژەی پێدراوە ، ئەمریكا لە هەفتەی رابردوودا كڕینی نەوتی بەبڕی هەزار و 584 بەرمیلی رۆژانە كەمكردۆتەوەو لەو ماوەیەشدا رۆژانە تەنها 3 ملیۆن‌و 634 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردە كردووە كە لەو ڕێژەیەش 2 ملیۆن‌و 831 هەزار بەرمیلی رۆژانەی لە كەنەداوە بووەو، لەدوای ئەویش مەكسیك دێت كە رۆژانە 355 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریكا كردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە