کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵی رابردوو داهاتی باجەكانی عیراق نزیكەی 4 ترلیۆن دینار بووە

.

07:43 PM - 27/02/2021

 وێرای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  داهاتی باجەكانی عیراق لە ساڵی 2020 دا نزیكەی 4 ترلیۆن دینار بووەو داهاتی ئەو باجانەش  بە بەراوورد بەساڵی رابردوو زیادیكردوە.
لەوبارەیەشەوە شاكر مەحمود بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی باجەكانی عیراق رایگەیاند  داهاتی باجەكان لە ساڵی 2020دا زیاتر لە 3 ترلیۆن و 800 ملیۆن دینار بووە ، كە ئەمەش بەراوورد بە ساڵی 2019 بە رێژەی سەدا 23 زیاترە.
وتیشی، دەستەكەیان رێكاری پێویستی گرتۆتەبەر  بۆ بەرەنگاربونەوەی كێشەی خۆدزینەوە لە پێدانی باج  و زیادكردنی باجەكان لەسەر كاڵا ناپێویستەكانی وەك جگەرە و خواردنەوە كحولیەكان و چەندان ماددەی تر، بەو شێوەیەش داهاتی گشتی عیراق ڕوو لە هەڵكشان دەكات.
زیادبونی رێژەی داهاتی باجەكانیش لە كاتێكدایە  عیراق لەساڵی رابردوودا بەهۆی بڵاوبونەوەی  ڤایرۆسی كۆرۆناوە بە ئاستێكی زۆر چالاكییە ئابورییەكانی راوەستابوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە