کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەدەگی دراوی بیانی عیراق 55 ملیار دۆلاری تێپەراندووە

.

07:18 PM - 27/02/2021

بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرای دەكات  كە قەبارەی یەدەگی دارایی عیراق لە دراوە بیانیەكان 55 ملیار دۆلاری تێپەراندوە.
لەوبارەیەشەوە بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند كە كەمبوونەوەی بڕی كڕینی بانكەكان بۆ دۆلار لە زیادكردنە ئاشكراكانی بانكی ناوەندیدا هۆكاربووە بۆ زیادبونەوەی قەبارەی یەدەگی دارایی و  لەگەڵیشدا بەرزبونەوەی نرخی نەوت هۆكارێكی ترە  بۆ ئەوەی یەدەگی دارایی بانكی ناوەندی پێ‌ زیاد ببێتەوە.
ئەو بەرزبونەوەیەش لە یەدەگی دراوی بیانی بانكی ناوەندی لە كاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو  مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشبینی ئەوەیكردبوو  تا كۆتایی ئەم مانگە یەدەگی دارایی بانكی ناوەندی بەبڕی 4 ملیار دۆلار زیاتر بەرزببێتەوە
ئاشكراشیكرد كە توانیویانە سنورێك بۆ ئەو گەندەڵییە گەورەیە دابنێن، كە لە زیادكردنەكانی بانكی ناوەندیدا هەبووە هەروەها بەپلان كار بۆ گەشەپێدانی ئابووری عیراق دەكەن‌و پشتیوانی زیاتری كەرتی تایبەت‌و ڕەخساندنی هەلی كار دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە