کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم مووچەی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ زیاد دەكات

.

07:08 PM - 27/02/2021

حكومەتی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری لە مووچەی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆدا دەكات‌و لەدوای پەسەندكردنی لە پەرلەمانی كوردستان، مووچەی خانەنشینی ئەو هێزانە زیاد دەكات.   
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی زیادكردنی مووچەی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ پڕۆژەیاسایەكی ئامادەكردوە‌و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی كردوە.
لەوبارەیەوە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەندێك پێشنیاز لەبارەی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ ئامادەكراوە، لە ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەكرێت‌و دەكرێت بە پڕۆژەیەك و ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.  
وتیشی، پڕۆژەیاساكە لەبەرژەوەندی هێزەكانی ناوخۆیە.
باڵامبۆ محەمەد ئەندامی لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش‌و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بەگەلی كوردستانی راگەیاند، مووچەی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ زۆر كەمە، لەبەرئەوەی مووچەی خانەنشینی ئەو هێزانە، تەنها لەسەر مووچەی بنەڕەتی هەژمار دەكرێت، ئێمەش داوامان كردوە مووچەكانیان زیادبكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە