کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێكی عیراقی: رێگە نادەین حكومەتی فیدراڵی قەرزی دەرەكی هەرێم بداتەوە

.

10:44 AM - 27/02/2021

 سوهام موسەوی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پرسی لێكتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بەبودجە هۆكاری دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژە یاساكەیە.
بەوتەی ئەو ژنە پەرلەمانتارە داهاتی نەوت و پابەند بوونی هەولێر بەرێكەوتن لەسەر بوودجەو دانەوەی قەرزی كۆمپانیا بیانیەكانی نەوت لەهەرێمی كوردستان لەبەرچاوترین خاڵە ناكۆكەكانی نێوان هەردوولان و هیچ جۆرە لێكتێگەیشتنێك نەبووە سەبارەت بەجێگیر كردنی پشكی هەرێم لەبودجەدا.
وەك ئەو پەرلەمانتارەی عیراق ئاماژەی پێكردووە ، پەرلەمان رازی نییە بەدانەوەی قەرزی كۆمپانیا بیانیەكان لە هەرێم و قەرزە دەرەكیەكانی تری لەلایەن حكومەتی فیدراڵی عیراقەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە