کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیانەكانی یۆڤانتۆس 137ملیۆن دۆلاری تێپەراندووە

.

09:43 AM - 27/02/2021

 یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی رایگەیاند: كە زیانە داراییەكانی لەماوەی شەش مانگی یەكەمی وەرزی 2020بۆ2021 زیاترە لە 137ملیۆن دۆلار   یانەكەی پاڵەوانی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووە: ئەنجومەنی كارگێڕی رەزامەندی لەسەر  راپۆرتی دارایی نیشانداوە و ئاماژەی بەوەكردووە: زیانەكان هۆكارەكەی كەمبونەوەی داهاتە بەهۆی بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمە جگە لەمووچەی یاریزانەكان و گرێبەستە نوێیەكان لەهەمان كاتدا قازانجی گرێبەستی سپۆنسەری و ریكلامەكان بەرز بۆتەوە   یانەی یۆڤانتۆس ئاماژەی بەوەشكردووە: كە ناچار دەبێت ژمارەیەك یاریزان بفرۆشێت بۆ روبەروبونەوەی ئەو زیانانە بەڵام تەئكیدی لەوەكردۆتەوە كە گومان لەتوانای یانەكە و بەردەوام بونی  ناكرێت  و پاپەند دەبن بەمافە داراییەكان لەرێگەی وەرگرتنی قەرزەوە لەپێناو ئاسانكاری بۆ بەردەوام بونی چالاكیەكان   جێی وەبیرهێنانەوەیە یانەی یۆڤانتۆس لەم وەرزەی كاڵچۆ 22 یاری ئەنجامداوە و 13 بردنەوە و 6 یەكسان بون و 3 شكستی هەیە و بەكۆكردنەوەی 45 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە