کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵ بۆ پێنج یاری بێ بەش دەبێت لەتواناكانی ئەلیسۆنی گۆڵچی

.

09:42 AM - 27/02/2021

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی هەرەشەی لەدەستدانی تواناكانی ئەلیسۆن بیكری گۆڵچی بەرازیلی لەسەرە بۆ 5 یاری داهاتوو لەركابەریەكانی پریمەرلیگ و چامپیۆنس لیگ  رۆژی پێنج شەممە پۆلیسی وڵاتی بەرازیل ئاشكرای كرد باوكی ئەلیسۆن بیكر لەنزیك ئەو ماڵەی كە پشووەكانی تیا بەسەر دەبات لەباشوری بەرازیل بەخنكاوی دۆزراوەتەوە   بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی میرۆری بەریتانی : بەهۆی مردنی باوكی رەنگە یانەی لیڤەرپوڵ تواناكانی ئەلیسۆنی بۆ چەند یاریەكی داهاتوو  لەدەست بدات   ئاماژەی بەوەكردووە: لیڤەرپوڵ ئەلیسۆن بیكری سەرپشت كردووە كە چ بریارێك بەوەی  بگەرێتەوە بۆ بەرازیل تالەگەڵ خانەوادەكەی بێت لەپرسەی باوكی یاخود لەئینگلتەرا بمێنێتەوە و بەشداری یاریەكەی بەرامبەر شیفیڵد یونایتد بكات لەپریمەرلیگ   رونیكردۆتەوە : ئەگەر بئەلیسۆن بریاری سەفەر كردن بدات بۆ بەرازیل ئەوا ناچارە لەكاتی گەرانەوەی بۆ ئینگلتەرا بۆ ماوەی 10 رۆژ خۆی كەرەنتین بكات ئەوەش مانای ئەوەیە ئەو گۆڵچییە تا نیوەی مانگی داهاتوو بەشداری لەیاریەكانی یانەكەی ناكات و تا ئەو كاتە لیڤەرپوڵ لەبەرامبەر شیفیڵد و چیڵسی و فولهام و ووڵڤرهامتۆن لەپریمەرلیگ یاری دەكات ئەمە جگە لەروبەروبونەوەی لایپزیگی ئەڵمانی لەیاری گەرانەوەی قۆناغی16ی چامپیۆنس لیگ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە