کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێرجیۆ رامۆس و ریاڵ مەدرید لەگەیشتنە رێككەوتن نزیكن

.

09:40 AM - 27/02/2021

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی هەواڵێكی خۆشی بەهەوادارانی یانەی ریاڵ مەدرید گەیاند تایبەت بە سێرجیۆ رامۆسی كاپتن و بەرگریكار و هەنگاوە نوێیەكانی تایبەت بەگرێبەستەكەی   رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە: كرانەوەیەكی زۆر هەیە لەدۆسیەی نوێكردنەوەی گرێبەستی رامۆس و وا پێشبینی دەكرێت كاپتنەكەی یانەی شاهانە دوای ئەنجامدانی گفتوگۆكانی لەگەڵ فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆك بریار لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بدات    رۆژنامەكە دەڵێت:گفتوگۆكان خودی پێرێزی سەرۆكی یانەكە كاری لەسەر دەكات و نەرمی لەنێوان هەردوولا هەستی پێدەكرێت   راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان دەڵێن: دوای تێپەراندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێرێزی سەرۆكی یانەكە سور بوو لەسەر ئەوەی چاوی بەرامۆس بكەوێت لەبارەگای یانەكە و لەكاتی سەرقاڵبونی بەپرۆگرامی چاكبونەوەی لەپێكانەكەی و دەركەوت كە پەیوەندی نێوانیان زۆر باشە   رۆژنامەكە رونیشیكردۆتەوە: پێرێز و رامۆس لەداهاتویەكی زۆر نزیكدا كۆدەبنەوە  لەپێناو چارەسەر كردنی ئەو دۆسیەیە و كۆتایی پێ هێنانی سەرجەم ناكۆكیەكانی نێوانیان و هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن كە رامۆس لەریاڵ مەدرید بەردەوام بێت و گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە كە دوای كۆتایی هاتنی ركابەریەكانی ئەم وەرزە ماوەكەی تەواو دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە