کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ یاریەكانی هەفتەی 24ی كاڵچۆ دەستپێدەكات

.

09:39 AM - 27/02/2021

 لەئیتاڵیاش ئەمڕۆ بەئەنجامدانی سێ یاری ركابەریەكانی هەفتەی 24ی كاڵچۆ دەستپێدەكات  و رۆژی یەكشەممەش سەرجەم یاریەكانی تر ئەنجام دەدرێن  لەسەعات 5ی ئێوارە و لەیاری دەستپێكی ئەو هەفتەیە  یانەی سپیزیای خاوەن پلەی 16 لەیاریگای خۆی لەبەرامبەر پارمای خاوەن پلەی 19 و پێش كۆتایی یاری دەكات  لەسەعات 8ی شەویش یانەی لازیۆی شەشەم دەبێتە میوانی بۆڵۆنیای 13یەم   لازیۆ ئامانجیەتی بردنەوە تۆمار بكات تا بتوانێت بەلانی قەرەبوی شكستە قورسەكەی  بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی بكاتەوە كە لەیاری چونی قۆناغی16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەگۆڵێك بەرامبەر بە 4 گۆڵ بەو یانە ئەڵمانیە دۆڕا   هەروەها بەبردنەوەی لەم یاریە هەنگاوێك دەچێتە پێشەوەی پلەكانی ریزبەندی خولەكە كە ئێستا بە43 خاڵ پلەی شەشەمی گرتووە بەجیاوازی گۆڵ لەدوای ئەتڵانتای پێنجەم و خاڵێكیش لەرۆمای چوارەم دورە    سەعات 10و 45 دەقیقەی شەویش لەدوا یاری رۆژی شەممە یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی نۆ وەرزی رابردووی خولەكە دور لەیاریگای خۆی روبەروی هیلاس ڤیرۆنا دەبێتەوە    یۆڤانتۆس لەژێر سەرپەرشتی ئەندریا پێرلۆ  45 خاڵی هەیە لەپلەی سێیەم و یاریەكی دواخراوی هەیە  و هەرچەندە خاوەنی بەهێزترین هیڵی بەرگرییە لەخولەكە كە تەنها 19 گۆڵی لێكراوە بەڵام  زۆر لەزۆر یاریەكانی ئەم وەرزە ناهاوسەنگی پێوە دیاربووە و ئەوەش  هۆكارە بۆ ئەوەی كە لەپێشەنگیدا نابینرێت هاوشێوەی وەرزەكانی رابردوو   بۆ ئەم یاریە گومان لەبەشداریكردنی ئەلڤارۆ مۆراتا دەكرێت كە لەدوای چاك بونەوەی لەڤایرۆسی كۆرۆنا ئاستی پاشەكشەی كردووە و ئەمرۆش نەیتوانیوە لەراهێنانەكانی یانەكەی بەشداری بكات   ئەمە جگە لەوەی كە خوان كوادرادۆ و بۆنۆچی و كیلینی بەهەمان بەهۆی پێكانەوە بەشداری ناكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە