کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق ئیدانەی هێرشكردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد دەكات

.

11:34 PM - 26/02/2021

بەداخەوە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دەستێکی ترسنۆک هێرشی کردە سەر پەرلەمانتاری هاوڕێمان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق (غالب محمد )و برینداری کرد

 

ئێمە لەفراکسیۆنی یەکێتیی وێرای ئەوەی کە ئیدانەی ئەم کارە دەکەین ، لەهەمانکاتدا داوای لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردن و بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی دەکەین. هەروەک لەخوای گەورە داواکارین کە شیفا و تەندروستی خێرا بۆ هاوڕێمان بگەرێنێتەوە.

 

فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

٢٠٢١/٢/٢٦

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە