.
06:15 PM - 26/02/2021
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە دوای وەرگرتنی یەكەم بڕی ڤاكسینی فایزەر مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەم دەبێتەوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی بەریتانی دەركەوتووە ڤاكسینی كۆمپانیای فایزەر بیونتیك چالاكە بەڕادەیەكی زۆر بەرز بۆ رێگرتن لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەوەش ساتێكی یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ وڵاتانی جیهان كەدەیانەوێت رێوشوێنەكان و رێكارەكانی داخستن كۆتایی پێبهێنن و دووبارە ئابوورییەكانیان ببوژێتەوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە دەركەوتووە ڤاكسینی فایزەر مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەم دەكاتەوە لەدوای وەرگرتنی یەكەم بڕی ئەو ڤاكسینە.
گۆڤاری پزیشكی نیوئینگلاند بڵاویكردەوە لەو لێكۆڵینەوەیە كە لێكۆڵینەوە كراوە لەسەر یەك ملیۆن و دووسەد هەزار كەس كەژەمی یەكەمی ئەو ڤاكسینەیان وەرگرتووە و دەركەوتووە چالاك بووە بەرێژەی لە 75% بۆ پارێزگاری لەتووشبوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە