کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە زیادەی نرخی نەوت بودجەی تەواوكاری ئامادەدەكرێت

.

04:56 PM - 26/02/2021

لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لەپەلەرمانی عیراق ئاشكرای كرد، حكومەت بەنیازە لەماوەی مانگەكانی داهاتوودا بودجەی تەواوكاری پێشكەشی پەرلەمان بكات دوای ئەوەی پرۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2021 پەسەند دەكرێت.
(نەدا شاكر) ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەلەرمانی عیراق رایگەیاند،پێشتر ئەنجومەنی وەزیران لەناو پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 نرخی یەك بەرمیلی نەوتی بە 45 دۆلار دیاریكردووە، بەڵام ئێستا نرخی نەوت بۆ 67 دۆلار بەرزبۆتەوەو پێدەچێت لە داهاتووشدا نرخی نەوت زیاتر بەرزبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە،، بەردەوام لەناو بودجەدا نرخی نەوت لەسەر بنچینەی ئەگەرە خراپەكان دیاری دەكرێت، واتا نەوت بەكەمترین نرخ دەخەمڵێنرێت.
(نەدا شاكر)  روونیشی كردەوە، ئەو زیادەیەی لەنرخی نەوت دەمێنێتەوە بودجەی تەواكاری پێ‌ ئامادە دەكرێت و لەماوەی جیاجیادا لەلایەن حكومەتەوەو بەڕاوێژ و هاوكاری لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان و وەزارەتی دارایی پێشكەشی پەرلەمانی دەكات ، بێئەوەی ببێتە مایەی دروستبوونی كێشە بۆ بڕگەكانی بودجە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لەپەلەرمانی عیراق باسی لەوەشكرد، بودجە تەواوكارییەكان دابەشی خەرجییەكانی ناو بودجەی فیدڕاڵی دەكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە