کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەغدا پارەی جووتیارانی هەرێمی خەرج كرد

.

04:53 PM - 26/02/2021

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند ئێوارەی دوێنی  چەكەكانی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم وەرگیرا.
 (بەختیار شاوەیس) لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە، هەمیشە دەنگی جووتیاران بوین بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانیان و لەناو جەرگەی بەغداو لەمەیدانی تەحریر لەگەڵیان بوین و پشتیوانیان بوین و لەناو پەرلەمان قسەمان لەسەری كردوە، ئەم ئێوارەیە هەوڵەكانمان بەری گرت و چەكی پارەكانیان وەرگرت.
ئەوەش لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو،  لە چەند رۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیەدا نیوەی پارەی شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵانی 2014، 2015، 2016 بۆ هەموو ئەو جووتیارانەی كە ناویان لە لیستەكاندا تۆماركراوە، دابەش دەكرێت.

AQmcJ9zUsmY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە