کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فڕۆكەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی پارێزگای دهۆك بۆردومان دەكەن

.

04:36 PM - 26/02/2021

فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی گوندەكانی سیانی و ئەرگرنێیان لە چیای گارەی سەر بە پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.
بەپێی زانیارییەكان، پاشنیوەڕۆی هەینی فڕۆكەكانی توركیا دەوروبەری گوندەكانی سیانێ و ئەرگرێنێی لە بناری چیای گارە بۆردومان كردوە بەڵام تا ئێستا زەرەر و زیانەكانی ئەو بۆردومانە ئاشكرا نەكراوە.
لە ماوەی رابردوودا، چەند جارێك سوپای توركیا چیای گارەی كردۆتە ئامانج و لە چەند هەفتەی رابردووش چەند یەكەیەكی سەربازیی ئەو وڵاتە لەسەر ئەو چیایە دابەزین بەڵام پاش چەند رۆژێك كشانەوە و نەیانتوانی جێگیر ببن، ئەو رووداوەش مشتومڕی سیاسی توندی لە ناوخۆی توركیا هێنایە ئاراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە