کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێک کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک شێخ و کەسایەتی نەجەف

.

04:22 PM - 26/02/2021

لەمیانی پێشوازیکردنی لە ژمارەیەک شێخ و کەسایەتی.. سەرۆک کۆمار: نەجەف هێمای دادپەروەری و پشتیوانی لە پێکەوەژیانی یٔاشتیانە و داکۆکیکاری داواکارییە رەواکانی هاونیشتمانیانە


د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێنجشەممە ٢٠٢١/٢/٢٥ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێک کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک شێخ و کەسایەتی نەجەف و سەبارەت بە بارودۆخی شاری نەجەف و سەردانە چاوەڕوانەکەی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان بۆ نەجەف و دیداری لەگەڵ یٔایەتوڵای عوزما سەماحەتی سەید عەلی سیستانی گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار یٔاماژەیکرد بە رۆڵی گرنگی نەجەف و مەرجەعیەتی یٔاینی و شێخ و کەسایەتییە عەشایٔیرەکانی وڵات لە پاراستنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی، ھەروەھا یٔاماژەشیکرد بۆ یٔەوەی نەجەف هێمای دادپەروەری و پشتیوانی لە داواکارییە رەواکانی ھاونیشتمانیان و رێگریکردنە لە توندوتیژی و بەرگری لەو مەترسیانەی کە رووبەڕووی وڵات دەبێتەوە و بەشداری کارای هەیە لە چەسپاندنی یٔاسایش و یٔارامی لە وڵات.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند، سەردانە چاوەڕوانەکەی قەداسەتی پاپا فرانسیس بۆ نەجەف و دیداری لەگەڵ یٔایەتوڵای عوزما سەماحەتی سەید عەلی سیستانی دیدارێکی مێژوویی گرنگە، ھاوکات گوزارشتێکی قوڵیش دەکات لە پەیوەندی مرۆڤانە و پشتیوانی لە کاروانی دادپەروەری و بەهای خۆشەویستی و یٔاشتی و برایەتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە