کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵەیاساییەکانی رێنمای دارایی ژمارە (٤)

.

04:18 PM - 26/02/2021

هەڵەیاساییەکانی رێنمای دارایی ژمارە (٤)

رێبوار محمد صالح
 
وەزارەتی دارایی لە رێنماییەکی دارایی چوار بڕگەییدا ، زیاتر لە چوار هەڵەی یاسایی بەسەردا تێپەڕییوە ، لەخوارە بە کورتی ئاماژەیان پێدەدەین ، مەبەستمان لە هەڵەی یاسایی ئەوەیە کە رەچاوی بنەمایاساییەکانی دەرچواندو رێکخستنی یاسایی تێدانەکراوە ، روونە لای هەموان کە رێنماییش جۆرێکە لەیاسا و وەزارەت یان حکومەت دەبێت تییادا رەچاوی بنەماکانی یاسا بکات و لە دەربرینەکانی ووردبێتەوە چونکە حوکمی یاسایی لەسەر بنیادئەنرێ.
سەرەتا دەبێت بڵێین کە مووچە و شایستەداراییەکانی مووچەخۆران بە یاسا چەسپێنراوە و ئەمەش  وادەکات کە حکومەت و وەزارەتی دارایی مافیان نەبێت لە دەستکاری و بڕین و کەم کردنی و نەدانی ئەو مافانە دا.
برگەی یەکی رێنماییەکی ناوبراو ئاماژەیەکی ڕوونە بە دانپێدانانی حکومەت لەسەر ئەو تاوانانەی کە حکومەت دەرحەق بە مووچەخۆران ئەنجامی داوە ، وە دەستەواژەی  ( مووچەی شایستەی نەدراو ) رواتب مستحقە غیر مدفوعە ) داهێنراوێکی نوێیە لە کارە سەیروسەمەرەکانی حکومەتی هەرێم ، چونکە خۆی ئەلێ مووچەی شایستە ، کەوایە بۆچی نەدراوە ؟ ئەمە پەرلەمانی کوردستان دەخاتە ژێربەرپرسیارێتیەکی یاساییەوە ، لە لێپرسینەوە لەحکومەت و وەزارەتی دارایی ، پاشان چۆنیەتی پێدانەوەی مووچە خوراوەکانی دیاری نەکردووە تەنها دانپێدانانێکی یاساییە بە قەرزاری حکومەت بەرامبەر ئەو مووچە نەدراوەکانی سالانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧  .
لە بڕگەی دووی رێنماییەکەدا پاساو بۆحکومەت دێنیتەوە لەوەی کە مووچە ٧ مانگی ساڵی ٢٠٢٠ ی نەداوە ، و بە حسابی وەزارەتی دارایی ئەومووچانە قەرزە لەسەر حکومەتی عێراق ، ئەم جۆرە لە دەربرین لە رێکخستنی رێنمایی دا نادروستە و ئاماژەیە بۆ خۆدزینەوەی حکومەت بەرامبەر مووچەی ٧  مانگی مووچەخۆران ئەمە لەلایەک، لەلایەکی ترەوە لەم برگەیە ووشەی ( الدائنون) ی بەکارهێناوە کە جگە لەوەی ئەم ووشەیە لەجێگەی خۆی دا نیە ، لەگەڵ ئەوەش دا پێمان دەڵێ کەحکومەتی هەرێم خاوەن قەرزە بەرامبەر بغداد ، لەراستی ئەمە پێچەوانەی بنەماسەرەتاییەکانی دەرچواندنی رێنماییە وەک جۆرێک لە یاسا ، چونکە پەیوەندی نێوان هەرێم و بغداد وەک دوو کەسی ئیعتباری پەیوەندی بە مووچەخۆرانەوە نیە ، واتە بابەتی رێنماییەکە باس لە رێکخستینی ماف و قەرزی نێوان مووچە خۆران و حکومەتی هەرێمە نەک عێراق، وەهەروەها بڕگەی سێی رێنماییەکە هەمان تێبینیەکانی سەرەوە هەڵدەگرێ ،
لە برگەی چواردا دەلێ ( ئەم رێنماییە جێبەجێ دەکرێت لە رۆژنامەی وقائعی کوردستان بلاودەکرێتەوە ) ، ئەم رێکخستن و دەربرینە هەڵەیە و دەبێ بڵێ ( ئەم رێنماییە لە رۆژی بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی وقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە ) ، ئەم دوو دەستەواژەیە لەرووی یاساییەوە ماناکەیان زۆر جیاوازە دەتوانین بەهەڵەیەکی روونی یاسایی ئەژماری بکەین.
ئەم چەن تێبینیە سادەیەی خرانەڕوو ئەو راستیەمان پیشاندەدەن کە لە هەرێمی کوردستان دا شتێک نیە بەناوی دامەزراوەیی بوون و پەیرەوکردنی بنەمایاساییەکان لە پێدان و پاراستنی مافەکان دا ، هەر ئەم راستیەشە وای کردووە خەڵکی کوردستان ئینتمای بۆ خاک و نەتەوە نەمێنێت ولە بری قوربانی دان لەپێناو کوردستان دا داوای گەڕانەوە بکات بۆ سەر حکومەتی بغداد .
 
رێبوار محمد صالح
مامۆستای زانکۆ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە