.
01:25 PM - 26/02/2021
یه‌كێتی له خه‌می بودجه‌و مووچه‌ی خه‌ڵكدا
ڕێبوار ستار
له دوای پرۆسه‌ی ئازادیە وه هه‌م هه‌رێمی كوردستان هه‌م عێراقیش چه‌ندین جار دووچاری گرفتی سیاس و ئابوری بوه . هه‌رجاره‌ی به هۆكارێك به تایبه‌تی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی له نێوان هه‌رێم و بغداد وا روویان دا كه چاره‌سه‌ركردنیشی له كاتی بونی سه‌رۆك (مام جه‌لال ) دا كه سه‌رۆك كۆماری عێراق بوو ئاسان چاره‌سه‌رده‌كران و ئه‌و گرێ كوێرانه به‌هەوڵە حه‌كیمانه‌کەی سەرۆک مام جەلال ئاسانی ده‌كرانه‌وه . به‌ڵام له دوای نه‌خۆش كه‌وتن و دواتر كۆچی دوای مام گرفته‌كان و كێشه كان له عێراق و له هه‌رێمیش ڕووله زیادبونه‌و به هه‌ڵبه‌ستراوی ماونه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری نه‌رێنی دروست كردوە پاشان سه‌ر هه‌ڵدانی شه‌ڕی داعش و دواتر په‌یدابونی( ڤایرۆسی كۆرۆنا) كه هۆكارێكی كاریگه‌ربوه له خراپی دۆخی ژیانی خەڵک له هه‌رێم و كه دۆخی خه‌ڵك. جگه له‌و هه‌موو شه‌هیدو بریندار‌و ماڵوێرانیانه‌ی كه روویاندا له عێراق و هه‌رێم . هه‌رچه‌ندە یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رده‌وام له هه‌وڵدابوه بۆ چاره سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كان به‌ڵام دواجار بێ ئه‌نجام بوه . به‌ڵام له دوای كۆنگره‌ی چواره‌م و سه‌ركردایه‌تی نوێ ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رکایەتی به‌رێزان هاوسه‌رۆكان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕكرده‌وه تا بتوانن چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م دۆخە نالەبار و بێ مووچەیه‌ی خەڵک بدۆزنه‌وه جارێكی تر ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دابین بكه‌ن گه‌رچی (ڤایرۆسی كۆرۆنا) رێگرێكی گه‌وره بوه له به‌رده‌م كاركانی سیاسه‌تی نوێ ی یه‌كێتی دا . به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به ئامانجێك هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بوه . له دوای په‌یدابونی ئه‌و گرفتانه كه ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاد ده‌بن خراپترده‌بن به تایبه‌تی كێشه‌ی ناردنی( نه‌وتی هه‌رێم به‌رامبه‌ر بڕه‌پاره‌ی موچه خۆران) و هه‌روه‌ها په‌سه‌نه‌كردنی بووجه وپشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق . ئه‌وه‌ی ئێستا لای سیاسه‌تی یه‌كێتی له پێشینه‌ی كاره‌كانی تره مه‌سه‌له‌ی (مووچه‌و بودجه)یه بۆ هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتی له دوای نوێ بونه‌وه‌ی هه‌نگاوی سه‌ره‌كی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ نێو هەناوی خه‌ڵك بۆیه له ئێستادا هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی مووچه‌ی موچه خۆرانه چونكه دۆخ و گوزه‌رانی خه‌ڵك گه‌یشتۆته ئاستێكی زۆر خراپ و بژێوی ژیانی خوڵك زۆر سه‌خت بوه‌ئه‌ویش به هۆكاری رێكنه‌كه‌وتنی نێوان هه‌رێم و بغداده . بۆیه‌كێتی هه‌وڵی جدی ده‌دات و ئه و له‌ویه‌تی كاره‌كانی ئه‌وه‌یه بتوانێ مووچه‌و بژێوی ژیانی خه‌ڵك چاكبكات و ڕێگه چاره‌یه‌كی گونجاو بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌م گرفتانه‌ی كه ڕۆژانه هه‌ژاری و نه هامه‌تی بۆ گه‌له‌كه‌مان دروست ده‌كات و هه‌روه‌ها به شه پشكی بودجه‌ی هه‌رێم له له میزانه‌ی گشتی عێراق چونكه یه‌كێتی خۆی به به‌شێك له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێ به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌رهه‌وڵه‌دبلۆماسیه‌كانی تا ئه‌گاته ئه‌نجامێكی گونجاو دروست تا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌ربازبكات له‌م دۆخه‌ی ئێستا .بەردەوام هه‌وڵیش ده‌دات تا بتوانێ ئه‌ولەپەرانه لابه‌رێت بۆ گه‌یشتنه ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و بغداد . هه‌م له حكومه‌ت و هه‌م له نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چونكه له دوای چواره‌مین كۆنگره‌وه تاكه ئومێدی خه‌ڵك یه‌كێتی یه كه بتوانێ داكۆكیكاری مافه ره‌واكانیان بێت به ناوچه دابڕێنراوه‌كانیشه‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت. دەنا گەڕ نەگەیشتنە ئەوڕێکەوتنەی کە لەئاست خواستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندابێت ئەوایەکێتی نیشتمانی کوردستان مەسەلەی لامەرزکەزی بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان بژاردەی دووەمێی وکاری جدی لەسەر ئەم دۆسیەیەدەکات تا جارێكی تر خۆشگوزه‌رانی وباشکردنی بژێوی ژیان و گێرانه‌وه‌ی مووچه‌بەبێ لێبڕین بۆتەواوی مووچەخۆران وپەسەند کردنی پشکی هەرێم لەمیزانەی حکومەتی مەرکەزی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی کوردستان هەربۆیە بۆیه مووچه‌و بودجه‌خه‌می سه‌ره‌كی یه‌كێتی یه له ئێستادا .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە