کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی سلێمانی باندێكی دزینی پارەی دەستگیركرد

.

12:36 PM - 26/02/2021

 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی باندێكی دەستگیركرد كە نزیكەی 9 هەزار دۆلاریان لەچەند كاسبكارێك دزیووە.
لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ گەلی كوردستان نێردراوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە لەچوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ ڕێگری لەكاری نایاسایی و پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان، هێزەكانیان باندێكی 8 كەسیان دەستگیركردووە، كەلەدوو تاواندا بڕی 60 هەزار دۆلار و 47 ملیۆن دیناری عیراقیان لەژمارەیەك كاسبكار دزیووە، ڕاشیگەیاندووە: دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارەكان و چاودێری كردنیان توانراوە سەرجەمیان دەستگیربكرێن و ڕووبەرووی دادگا دەكرێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە