کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگایەكی عیراق لە ئاستێكی مەترسیدار دایە

.

11:59 AM - 26/02/2021

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای میسان لە راگەیاندراوێكدا هۆشداری توندی دا لەبارەی مەترسییەكانی كۆرۆنا و بەرزبوونەوەی رێژەی توشبووانی ئەو ڤایرۆسە و رایگەیاندووە تادێت ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەكە لە میسان بەشێوەیەكی بەرچاو روو لە هەڵكشان دەكات ، ئەوەشی خستۆتەڕوو كە ئەگەر هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە بە وریایی و هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە نەكەن ، ئەوا بە تەواوی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە كۆنتڕۆڵ دەردەچێت .
هەر لە راگەیاندراوەكەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای میسان داوای لە هاوڵاتیان كردووە ، بە تەواوی پابەندی رێكار و رێنماییە تەندروستییەكان بن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە