کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی ڕونكردنەوەیەك لەبارەی مووچە نەدراوەكان بڵاو دەكاتەوە

.

07:45 PM - 25/02/2021

وەزارەتی دارایی ڕونكردنەوەیەك لەبارەی مووچە نەدراوەكان بڵاو دەكاتەوە

1- مووچەی مانگەکانی ساڵی دارایی 2016، 2017 هەر وەخ خۆی بمێنێتەوە بە مووچەی شایستەی نەدراو، چونکە لە تەرازووی پێداچوونەوەی ساڵانی دارایی 2016، 2017 بە مووچەی شایستەی نەدراو تۆمارکراوە و لە هەمانکاتدا لە بەیاننامەی دارایی ئاماژەی پێکراوە.

2- مووچەی مانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەممووزی ساڵی دارایی 2020 کە لەلایەن حکومەتی عێراقی فیدراڵ خەرج نەکراوە، بۆ هەرێمی کوردستان بکرێتە قەرز، (الدائنون) و وەک وەزارەتی دارایی ئاماژەی پێکردووە، "ئەمەش پابەندبوونە بە بڕیاری ئاماژەپێکراوی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران. هاوکات مووچەی مانگەکانی نیسان و ئابیش بە هەمان شێوە تۆماربکرێت.

3-سەبارەی بە مووچەی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی ساڵی 2020، بە هەمان میکانیزمی بڕگەی دووەم جێبەجێکرێت کە وەکو قەرز تۆمار بکرێت .

4- ئەم رێنماییە جێبەجێدەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە