کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەو تاكسیانەی پابەندی لۆگۆو شریت نابن سزا دەدرێن

.

06:18 PM - 25/02/2021

ئەو تاكسیانەی پابەندی لۆگۆو شریت نابن سزا دەدرێن

 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ئاشكرای دەكات  كە هەر شوفێرێكی  تاكسی پابەندی دەرهێنانی كارتی زانیاری شوفێری و بەستنی شریت و ئارم و  لۆگۆ نەبێت سزا دەدرێت .
لەوبارەیەوە سەڵاح جەوهەر بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوە رایگەیاند: لەئێستادا پرۆژەی دەرهێنانی كارتی زانیاری و بەستنی شریت و ئارم ولۆگۆی تایبەت بەتەكسی بەردەوامە و هەر شۆفێرێكیش لەپاش مانگی ئابی ئەمساڵەوە پابەندی بە بەستنی شریت و لۆگۆ نەبێت سزا دەدرێت.
وتیشی: ئێستا پرۆژەكە بەسستی بەرێوەدەچێت و چەند گرفتێكیشیان بۆ دروستبووە و هەربەپێی پرۆژەكەیان رێگە نادرێت بۆ لەمەودوا فەرمانبەران و كارمەندانی سەربەوەزارەتەكانی ناوەخۆ و پێشمەرگە كاری شوفێری تەكسی بكەن.

BwykPuORVjg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە