کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لە 70 دۆلار نزیك دەبێتەوە

.

06:12 PM - 25/02/2021

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لە 70 دۆلار نزیك دەبێتەوە

 بەكاریگەری كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریكا، بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرمایەی رووی لە ولایەتی تەكساس كردووە، نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان زیاتر بەرزبوەوە‌و یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە 68 دۆلار نزیكبوەوە.
لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 5 بەرزبونەوەوە‌و بە زیادبوونی 33 سەنت گەیشتە 67 دۆلارو 37 سەنت، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی سوكی ئەمریكا  لە سەدا سفر پۆینت 4 بەرزبوەوەو گەیشتە 63 دۆلارو 53 سەنت.
بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش لە كاتێكدایە، كە فەرمانگەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، بەتەنها لەماوەی هەفتەی رابردوودا بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریكا، بەهۆی خراپی كەشوهەواوە بەرێژەی لە سەدا 10 كەمیكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە