کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سۆمۆ ئامادەیی بۆ ئیدارەدانی دۆسیەی نەوتی هەرێم دەربڕی

.

06:07 PM - 25/02/2021

سۆمۆ ئامادەیی بۆ ئیدارەدانی دۆسیەی نەوتی هەرێم دەربڕی

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، ئامادەیی خۆی بۆ ئیدارەدانی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەربڕی‌و دووپاتی دەكاتەوە كە ئیدارەدانی نەوت لە دەسەڵاتەكانی حكومەتی فیدراڵییە.
عەلا موسەوی بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، ئامادەین ئیدارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان بدەین، دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی فیدراڵی لەوبارەیەوە دەگەنە رێككەوتن.
تەئكیدیشی كردەوە، كە ئیدارەدانی دۆسیەی نەوت لە تەواوی ناوچەكانی عیراقدا، لە دەسەڵاتەكانی حكومەتی فیدراڵییە.
لەبارەی كۆبونەوەی رێكخراوی ئۆپیكیش وتی، سەرەتای مانگی داهاتوو رێكخراوی ئۆپیك كۆدەبێتەوە‌و پێشبینی دەكرێت لەو كۆبونەوەیەدا بڕیار بدرێت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادبكرێت، بەوجۆرەش عیراق دەتوانێت رۆژانە 60 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بەرهەم بهێنێت، ئەمەش لەرووی زیادبوونی داهاتی نەوتەوە سوودێكی زۆری بۆ عیراق دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە