کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاتوچۆكردن لەنێوان پارێزگاكانی عیراق قەدەغەدەكرێت

.

05:46 PM - 25/02/2021

هاتوچۆكردن لەنێوان پارێزگاكانی عیراق قەدەغەدەكرێت

 ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كۆمەلێك فەرمانی بۆ وەزارەتەكان و دامەزراوەكان و لایەنی پەیوەندیدار دەركردووە  بۆگرتنەبەری كۆمەلێك رێوشوێن و رێكاری خۆپارێزی بۆ رێگری لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بڕیاردراوە لایەنە چاودێرەكان لەوەزارەتی تەندروستی دەسەڵاتی دیاری كردنی بڕی سزادانی پێشێلكردنی رێكارەكان و بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی گشتیان هەبێت لەگەڵ رێگری لەهاتوچۆ لەنێوان پارێزگاكان بەشێوەیەكی تەواوەتی تەنیا بۆ حاڵەتە مرۆییەكان و فەرمانبەرانی دەوڵەتە نەبێت بۆ كاروباری وەزارەتە و دامەزراوەكانیان.
هاوكات تەئكیدكراوەتەوە لەپێویستی گرنگیدان بە دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و رێگری لەتێكەڵاوبوونی خەڵكی و گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ قەدەغەكردنی كۆبونەوەی خەڵكی و قەدەغەكردنی سەردان كردنی شوێنە ئاینیەكان.
هەروەها داوا لەوەزارەتی پەیوەندییەكان كراوە بەهێزی هێڵی ئینتەرنێت زیادبكات لەوڵات بەهۆی ئەوەی پەتای كۆرۆنا بەردەوام دەبێت و پرۆسەی خوێندن پێویستی بەئینتەرنێتی بەهێز هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە