کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی هەرەسهێنانی كانێكی زێرەوە چەند كەسێك گیانیان لە دەستدا

.

05:01 PM - 25/02/2021

بەهۆی هەرەسهێنانی كانێكی زێرەوە چەند كەسێك گیانیان لە دەستدا

بەهۆی هەرەسهێنانی كانێكی نایاسایی زێرەوە لە دوورگەی ( سولاویزی) ئیندۆنیزیان تائێستا 3 كەس گیانیان لە دەستداوەو دەیان كەسی تریش لەژێر داروپەردوی روخاوی كانەكەدا گیریان خواردووە.
بەپێی ووتەی بەرپرسانی  ناوچەكەش  ئەو كانە زێرە هیچ مۆڵەتێكی رەسمی نەبووەو هاوڵاتیانیش بەبێ‌ پابەندبوون بە رێكارە خۆپارێزیەكانی كاركردنەوە كاریان تێدا كردووە هەروەك رووداوەكەش بەهۆی شكانی ئەو راگرە تەختانەوە روویداوە كە چوونە ناو كەنەكەوە لە دەرچەكەیدا دروستكراوەو شێداری گڵای ناوچەكەش هۆكاربووە بۆ ئەوەی ناجێگیریەك لە زەیوی ناوچەكەدا رووبدات و رووداوەكەی لێ‌ بكەوێتەوە.
بەووتەی بەرپرسانیش تائێستا توانراوە 15 كەس رزگاربكرێن لەكاتێكدا هێشتا پێشبینی مانەوەی 23 كەسی تر لەژێر خۆڵ و پاشماوەی دارووخاوی كانەكەدا دەكرێت.
جێی ئاماژەیە لە زۆرێك لە ناوچەكانی ئیندۆنیزیا بوونی ئەو كانە نایاساییانە بۆ دۆزینەوەی كانزا بە نرخەكانی بابەتێكی باوەو زۆركەسیش لەبەرخراپی باری ژیان و گوزەرانیان كاری تێدا دەكەن
هەروەك بەهۆی بوونی برێكی زۆرەوە لە خاكەكەیدا بەتەنها ئیندۆنیزیا ریژەی سەدا 3ی كۆی بەرهەمی زێری جیهان بەرهەم دێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە