کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارسناڵ و میلان رووبەڕووی بەنفیكا و سرڤینازڤیزدا دەبنەوە

.

04:19 PM - 25/02/2021

 یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بەئامانجی درێژەدان بەكاروانەكەی لەخولی ئەوروپی و لە یاری گەرانەوەی قۆناغی 32ی خولەكە روبەروی بەنفیكای پورتوگالی دەبێتەوە، یاریەكە كە بریار بوو لەیاریگای ئیماراتی تایبەت بەیانەی گەنەرز بەرێوەبچێت بەهۆی رێكارەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەبەریتانیا بۆ وڵاتی یۆنان گواسترایەوە.
لەیاری چوونی نێوانیان كە لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەرێوەچوو هەردوو یانە بەگۆڵێك یەكسان بوون، مایكڵ ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ و یاریزانەكانی ئامانجیانە درێژە بەكاروانەكەیان بدەن لەخولی ئەوروپی تا گەیشتنە نازناوەكە لەپێناو ئەوەی لەرێگەی ئەو نازناوە بەشداریكردنیان لەوەرزی داهاتوی چامپیۆنس لیگ زامن بكەن بەهۆی ئەوەی لەركابەریەكانی پریمەرلیگ زۆر دورە لەبەدەستهێنانی یەكێك لەچوار پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی بە 34 خاڵ لەپلەی 11 دەبینرێت.
یانە ئینگلیزیەكە جارێكی تر دەگەرێتەوە یاریگای كارایسكاكیس لە بیرایۆس كە وەرزی رابردوو لەو یاریگایە و لەیاری چونی هەمان قۆناغ توانی بە گۆڵێك لەئۆڵمپیاكۆس بباتەوە پێش ئەوەی لەیاری گەرانەوە لەلەندەن بەگۆڵێك بەرامبەر بە 2 گۆڵ رووبەروی شكست بێتەوە.
گەنەرز كە یەك شەممەی رابردوو و لەهەفتەی 25ی پریمەرلیگ لەیاریگای خۆی بەگۆڵێكی بێ وەڵام بە مانچستەرسیتی دۆڕا هیواخوازە سود لەخراپی بارودۆخی بەنفیكا وەربگرێت كە لە7 یاری رابردووی لەخولی پورتوگال  تەنها یەك بردنەوەی تۆمار كردووە و بەهۆیەوە گەراوەتەوە بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندی.
لەلایەكی ترەوە یانەی میلانی ئیتاڵی لەسان سیرۆ پێشوازی لەسرڤینا زڤیزدای سربی دەكات، لەیاری چونی یاریگای یانە سربیەكە هەردوو یانە بە2 گۆڵ یەكسان بوون بە جۆرێك میلان تاساتەكانی كۆتایش بەگۆڵێك لەپێشەوەبوو، بەڵام لەكاتی زیادكراودا سرڤینا توانی گۆڵی یەكسان كردنەوە تۆمار بكاتەوە و سەرلەنوێ هیوای بۆ گەرایەوە لە پێناو بەدەستهێنانی بلیتی قۆناغی 16، میلان كاتێك ئەم یاریە ئەنجام دەدات بارودۆخی لەكاڵچۆ باش نییە و لە2 یاری رابردوو لەبەرامبەر سپیزیا و ئینتەرمیلان روبەروی شكست بۆوە و بەهۆیەوە لوتكەی ریزبەندی لەبەرژوەندی هاوسێكەی لەدەستدا و ئێستا 4 خاڵ لەئینتەرمیلان دورە ئەوەش دوای ئەوەی پێش ئەو دوو شكستە بەدوو جەولە لەپێشەنگی ریزبەندی بوو و خەونی بەدەستهێنانی نازناوی سكۆتیدۆی هەبوو بۆ یەكەم جار و لەدوای ساڵی 2011وە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە