کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ساڵی 2021 دا لیۆنێل میسی وەك پاڵەوان خۆی نمایش دەكات

.

04:09 PM - 25/02/2021

 لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەرێگەی بردنەوەی یانەكەی لەبەرامبەر ئیلچی لەیاریە دواخراوەكەی هەفتەی یەكەمی لالیگای ئیسپانی ژمارەیەكی ناوازەی بەناوی خۆی نوسییەوە، لەو یاریەدا كە بەرشەلۆنە بە 3 گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتنی تۆماركرد میسی دوو گۆڵی تۆماركرد.
بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی هەواڵی ئۆپتای تایبەت بەئامارەكان: لیۆنێل میسی لەناو پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا تاكە یاریزانە لەماوەی ساڵی 2021  زۆرترین گۆڵی تۆمار كردبێت لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتی یە جیاوازەكان بەتۆمار كردنی 13 گۆڵ، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردووە: لەو لایەنەوە رۆبرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەتۆماركردنی 12 گۆڵ لەپلەی دووەمدا دێت و دوای ئەویش ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لەپلەی سێیەمدایە كە لەماوەی ئەمساڵدا 10 گۆڵی تۆمار كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە