کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیۆنێل میسی سەركردایەتی بردنەوەی بەرشەلۆنەی كرد

.

04:08 PM - 25/02/2021

 لە ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە گەرایەوە سەر رێگای سەركەوتنەكانی دوای ئەوەی لەیاریەكی دواخراوی هەفتەی یەكەمی لالیگا و لەیاریگای كامپ نو شكستی بەیانەی ئیلچی هێنا و یاریەكەی بە 3 گۆڵی بێ بەرامبەر لێ بردەوە.
لەگێمی یەكەمدا و سەرەڕای هەوڵی زۆری یاریزانانی هەردوو یانە بۆ تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام تۆڕی گۆڵەكان بەخاوێنی مانەوە و ئەو گێمە چۆن دەستیپێكرد بەو شێوەیەش كۆتایی هات.
لەگێمی دووەم بەشەلۆنە بەبەهێزی دەستی بەیاری كرد و لەدوای تەنها 3 دەقیقە لەدەستپێكی ئەو گێمە لیۆنێل میسی دەرگای گۆڵ تۆماركردنی كردەوە و گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی تۆماركرد، ئاست بەرزی میسی دوای ئەو گۆڵە بەردەوام بوو و لەدەقیقەی 68 بۆ جارێكی تر گۆڵی یانەی میوانی هەژاند و گۆڵی دووەمی خۆی و یانە كەتەلۆنیەكەی تۆمار كرد و كۆی گۆڵەكانی لەلالیگا گەیاندە 18 گۆڵ و لوتكەی ریزبەندی گۆڵكارانی خولەكەی وەرگرت، دوای 5 دەقیقە لەو گۆڵە جۆردی ئالبا بەتۆماركردنی گۆڵێك یانەكەی كردە خاوەن گۆڵی سێیەم.
سەرەنجام یانەی بەرشەلۆنە یاریەكەی بە 3 گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە و خاڵەكانی لەپلەی سێیەمی ریزبەندی بۆ 50 خاڵ بەرزكردەوە و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ ئەتڵەتیكۆمەدریدی پێشەنگ بۆ 5 خاڵ و لەگەڵ ریاڵ مەدریدی دووەم بۆ 2 خاڵ كەمكردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە