کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مباپێ و داوود و جیرۆ و میندی ركابەری لەسەر خەڵاتی جوانترین گۆڵ دەكەن

.

03:57 PM - 25/02/2021

 دوای كۆتایی هاتنی یاریەكانی چونی قۆناغی 16ی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئەو گۆڵانەی دیاری كرد كە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی جوانترین گۆڵی ئەو جەولەیە.
یەكەم گۆڵ كە پاڵێوراوە بۆ ئەو خەڵاتە گۆڵێكی كیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی یە كە لەبەرامبەر یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی تۆماركرد كاتێك لەئەنجامی هێرشێكی هەڵگەراوە توانی تۆپەكە لەدراكسلەری هاورێی وەربگرێت و بەشێوازێكی جوان تۆڕی گۆڵی تیر شتیگنی ئەڵمانی بهەژێنێت.
گۆڵەكەی مەحمود داوودی یاریزانی بوروسیا ۆرتمۆندی ئەڵمانی كە لەبەرامبەر سیڤیلیەی ئیسپانی تۆماری كرد پاڵێوراوە بۆ خەڵاتەكە، ئەو یاریزانەتەمەن 21 ساڵە لەدەرەوەی ناوچەی سزاوە بەشێوازێكی جوان گۆڵی یەكەمی یانەكەی تۆماركرد لەكۆی ئەو 3 گۆڵەی لەبەرامبەر یانە ئیسپانیەكە تۆماریان كرد.
لەیاری نێوان چیڵسی ئینگلیزی و ئەتڵەتیكۆمەدریدی ئیسپانی ئۆلیڤیە جیرۆی هێرشبەری فەرەنسی بەشێوازێكی جوان تاكە گۆڵی چیڵسی و یاریەكەی تۆمار كرد و یەكێكی ترە لەپاڵێوراوەكان بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە.
لەلایەكی ترەوە گۆڵەكەی فیرلاند میندی یاریزانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كە بووە گۆڵی بردنەوەی یانەكەی بەهۆی گرنگی و جوانی تۆماركردنەكەی پاڵێوراوە تا ببێتە براوەی خەڵاتی جوانترین گۆڵی ئەو جەولەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە