کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میندی و كانسیلۆ خەڵاتی باشترینیان بەدەستهێنا

.

03:53 PM - 25/02/2021

 دوا بەدوای كۆتایی هاتنی  دوو یاریەكەی شەوی رابردوو یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا باشترینەكانی ئەو دوو یاریەی دیاری كرد، یاری نێوان ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و ئەتڵانتای ئیتاڵی بەسودی یانە ئیسپانیەكە بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر كۆتایی هات،  ئەو بردنەوەیەی یانەی ریاڵ مەدرید لەرێگەی گۆڵێكی فیرلاند میندی بوو كە بەشێوازێكی جوان تۆماری كرد و بەوەش خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەو یاریە بەو بەرگریكارە فەرەنسی یە درا، كە سەرەڕای ئەوەی یانەكەی بەهۆی پێكانەوە لەتواناكانی ژمارەیەكی زۆر ئەستێرەی بێ بەش بوو، بەڵام بردنەوەیەكی گرنگ و بەنرخی بۆ دەستەبەركردن.
لەلایەكی ترەوە جواو كانسیلۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین یاریزانی بۆ یاری یانەكەی لەبەرامبەر بوروسیامونشنگلادباخی ئەڵمانی پێدرا، بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە بەهۆی ئەوەبوو كە كانسیلۆ رۆڵی گەورەی هەبوو لەتۆمار كردنی دوو گۆڵی یانەكەی كە گۆڵی یەكەمی بۆ سیلڤا دروستكرد و لەتۆماركردنی گۆڵی دووەمی خیسۆسیش رۆڵی هەبوو، كە  بەو دوو گۆڵە یانە ئینگلیزیەكە زۆر نزیك بۆوە لە گەیشتن بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە