کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆنگرەی رۆژنامەوانی زێدان و گاسپرینی

.

03:46 PM - 25/02/2021

 زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و گاسرینی راهێنەری ئەتڵانتای ئیتاڵی دوای یاریەكەی نێوانیان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان بۆ رێكخرا، سەرەتا زێدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید دانی بەقورسی بردنەوەكەیان نا لەبەرامبەر ئەتڵانتا، بەڵام دڵخۆشە بەو ئەنجامە بەهۆی ئەوەی كێشەی  پێكانی یاریزانانی زۆر بوو، زێدان ستایشی هێڵی بەرگری كرد كە توانیان زۆر بەباشی پارێزگاری لەتۆڕی گۆڵەكە بكەن، راهێنەرە فەرەنسی یەكە بەدوری نازانێت یانەی ئەتڵانتا لەیاری گەرانەوە قەرەبووی ئەو شكستە بكاتەوە و تەئكیدی لەوەكردەوە: نە ریاڵ مەدرید گەیشتۆتە قۆناغی چارەكی كۆتایی و نە ئەتڵانتاش كراوەتە دەرەوە و ئەگەری رودانی هەموو شتێك لەئارادایە.
لای خۆیەوە جیان پییرۆ گاسپرینی راهێنەری ئەتڵانتای ئیتاڵی رەخنەی توندی لەبریاری ناوبژیوان گرت كە لەدەقیقەی 26 فریلێری یاریزانی یانەكەی بەكارتی سور كردە دەرەوە و ئاماژەی بەوەكرد: ناتوانێت زۆر شت ئاشكرا بكات لە بەر ئەوەی رەنگە روبەروی راگرتن بێتەوە لەلایەن یوفاوە بۆ دوو مانگ، گاسپرینی ئاشكراشیكرد: بەهۆی ئەو كارتە سورەوە سەرجەم پلانەكانی تێكچوو كە ئامادەی كردبوو بۆ روبەروبوونەوەی ریاڵ مەدرید و گەشبینی خۆی نیشاندا بەوەی لەیاری گەرانەوە بتوانن قەرەبووی  شكستەكەیان بكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە