کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمسیۆنی عیراق وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان و كاندیدەكانی درێژكردەوە

.

03:17 PM - 25/02/2021

كۆمسیۆن وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكانی بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق درێژكردەوە، جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: لەكۆبوونەوەی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، كە نوێنەری یۆنامی بەشداری تێدا كردووە، بڕیار دراوە بە درێژكردنەوەی وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانییە سیاسییەكان تاوەكو یەكی مانگی ئایار و ماوەی وەرگرتنی لیستی كاندیدەكانیشی تاوەكو 17ی نیسان درێژكردۆتەوە.
بەوتەی وتەبێژەكەی كۆمسیۆن ئەو وادەیەی دیاریكراوە دوایین وادە دەبێت بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانێتییە سیاسییەكان و ناوی كاندیدەكان و لەدوای ئەو وادەیە ماوەكە جارێكی تر درێژ ناكرێتەوە.
بڕیارە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عیراق بەڕێوەبچێت و بەوتەی لێپرسراوانی حكومەتیش نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوە جیهانییەكان وەك چاودێر بەشداری لە پرۆسەكەدا دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە