کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیدارەی بایدن كاردەكات بۆ كەمكرنەوەی سزاكانی سەر ئێران

.

02:54 PM - 25/02/2021

ئاژانسی یۆنهاپی كۆریای باشوور بڵاویكردەوە: ئیدارەكەی جۆو بایدن  سەرۆكی ئەمریكا كاردەكات بۆ لابردنی گەمارۆكانی سەر ملیاران دۆلاری سامانی ئێران كە ئێستا لە كۆریای باشوور دەستی بەسەردا گیراوە
بە پێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە ئێستا 7 ملیار دۆلاری سامانی ئێران  لە دوو بانكی سیئۆل لە چوارچێوەی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئەو وڵاتە بلۆككراون، وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باشووریش رایگەیاند: رێكەوتنێك لە بارەی لابردنی ئەو سزایانە كراوە و هاوكات لەگەڵ لێپرسراوانی ئێرانیش ناوەرۆكی پرۆپۆزەڵەكەیان بۆ بەكارهێنانی ئەو برە پارە بلۆككراوە تاوتوێَكردووە.
كەمكردنەوەی سزاكانی ئەمریكا پاش ئەوە دێت ئێران هۆشداریدا لەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەكات بۆ رێژەیەك كە نزیكە لە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمیی و چاودێریكردنی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەكگرتووەكانیشی لە وڵاتەكەی سنورداركرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە