کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆدێرنا ڤاكسینێكی تایبەت بەجۆری نوێی كۆرۆنا بەرهەمدەهێنرێت

.

02:41 PM - 25/02/2021

كۆمپانیایەكی ئەمریكی ڤاكسینێكی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی جۆری نوێی كۆرۆنا بەرهەمدەهێنێت، كۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریكی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: لەهەوڵێكی نوێیدا دەستیكردووە بەتاقیكردنەوەی جۆرە ڤاكسینێكی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، وەك كۆمپانیاكە ئاماژەی پێكردووە ئەو ڤاكسینە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا كە لە ئەفریكای باشوور بڵاوبۆتەوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا مۆدێرنا ئاماژەی بەوەكردووە: بڕێك لە ڤاكسینە نوێیەكەیان رەوانەی پەیمانگا نیشتمانییەكانی تایبەت بەتەندروستی كردووە بۆ ئەوەی تاقیكردنەوەی لەبارەوە بكەن .
ستیڤان پانسێل سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە رایگەیاندووە: مۆدێرنا پابەند دەبێت بەتەواوی رێوشوێنەكان بۆ نوێگەری لە ڤاكسینە بەرهەمهاتووەكانی تابەتەواوەتی كۆنترۆڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت.
بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ڤاكسینی مۆدێرنا بەراورد بەجۆرەكانی تری ڤاكسین كاریگەری كەمتر بووە بەرامبەر جۆری نوێی كۆرۆنا كەسەرەتا لەوڵاتانی بەریتانیا و ئەفریكای باشوور بڵاوبۆوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە