کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گرووپێكی چەكدار بەجلوبەرگی سەربازییەوە 60 ملیۆن دیناری هاوڵاتیەكیان لە بەسرە دزی

.

02:10 PM - 25/02/2021

لە شاری بەسرە گرووپێكی چەكدار بەجلوبەرگی سەربازییەوە بڕی 60 ملیۆن دیناریان لەهاوڵاتیەك دزی, سەرچاوەیەكی ئەمنی لەپارێزگای بەسرە ئاماژەی بەوەكردووە: رووداوەكە لە ناوچەی جەمهورییەی ناوەڕاستی شارەكە روویداوە، بە وتەی ئەو هاوڵاتییەش كە هێرشكراوەتە سەر ماڵەكەی گرووپە چەكدارەكە جلوبەرگی سەربازییان پۆشیوە و بەبیانوی ئەوەی پشكنین بۆ ماڵەكەی دەكەن چوونەتە نێو ماڵی هاوڵاتییەكە و بڕی 60 ملیۆن دیناریان دزیوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە بابەتەكە دەستپێكردووەو گەڕان بەدوای ئەندامانی گرووپەكەدا بەردەوامە، كە دوای ئەنجامدانی تاوانەكە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە