کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزە ئەمنییەكانی عیراق تیرۆریستێكی داواكراویان دەستگیركرد

.

02:03 PM - 25/02/2021

هێزەكانی دەزگای هەواڵگریی عیراق چەكدارێكی دیاری ناو گروپی تیرۆرستیی داعشیان دەستگیركرد.
لەوبارەوە لە راگەیەندراوێكدا دەزگای هەواڵگریی عیراق ئاشكرایكرد: كە تیرۆرستەكەی داعش ناوی (نەمر سوەید)ە و نازناوەكەی لەناو داعشدا (پڵنگی بەغدا) بووە.
راشیگەیاندووە: بەپێی دەستكەوتنی زانیاریی هەواڵگری ئەو تیرۆرستە لە ناوچەی ئەبوغرێب لە رۆژئاوای بەغدا دەستگیر كردووە. (نەمر سوەید)ە برای یەكێك لە سەركردەكانی داعشە بەناوی (ئەحمەد عەبدوڵا سوەید) و فەرماندەی مەفرەزەی بۆمبڕێژكردن بووە لە ویلایەتی بەناو باشووری رێكخراوی داعش.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە