کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سلێمانی پشكنین بۆ دیاریكردنی نەوەی نوێی كۆرۆنا دەستپێدەكات

.

11:30 AM - 25/02/2021

لە سلێمانی پشكنین بۆ دیاریكردنی نەوەی نوێی كۆرۆنا دەستپێكرد و تائێستاش هیچ تووشبوویەكی نەوەی نوێی كۆرۆنا لەسلێمانی نیە.

ئازاد هەورامی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ رایگەیاندووە: وەزارەتی تەندروستی عیراق بڕێكی زۆر مەوادی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ناردوین و بەوەش دەتوانین ژمارەیەكی زۆر پكشنین ئەنجامبدەین.

راشیگەیاندووە: ساڵی رابردوو ئەم كاتە دەمانتوانی رۆژانە 100 بۆ 150 پشكنینی كۆرۆنا بكەین، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو مەوادە زۆرەی پشكنین كە بۆمان رەوانە كراوە دەتوانین رۆژانە 2 هەزار پشكینن بكەین.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ئاماژەی بەوەشداوە: لە ئەمڕۆوە پشكنینی نەوەی نوێی كۆرۆنا دەستپێدەكەین و تیممان بۆ ئەو خوێندنگا و شوێنانەی پەروەردە دیاریكردووە لەگەڵ نەخۆشخانە و بازگەگان رەوانە كردوە و تائێستاش هیچ حاڵەتێكی نەوەی نوێی كۆرۆنا نیە و هەركاتێكیش ئەنجامی پشكنینەكان دەرچوو ئەگەر نەوەی نوێی كۆرۆنا هەبێت بەدڵنیایی رایدەگەیەنین.

ئەوەشی روونكردەوە: كە لە ئێستادا هیچ توشبوویەكی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەیاندا نیە بۆ چارەسەركردن.
وتیشی: مانگێگ زیاتریشە هیچ توشبوویەكی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكەماندا نەماوە، بۆیە چاودێریی دۆخەكە دەكەین و ئەگەر ژمارەی توشبوو زیادیكردەوە ئەو كاتە دەستدەكەینەوە بە وەرگرتنی نەخۆش و چارەسەركردنیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە