.
11:21 AM - 25/02/2021
شاره‌وانی هه‌ولێر بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان، به شۆفڵ كه‌پر و شوێنی سه‌وزه و میوه‌فرۆشه‌كانی شه‌قامی پێنجی حه‌سارۆك تێكده‌دات.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه یه‌كێك له‌فرۆشیاره‌كان رایگەیاندووە: له‌لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ولێره‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه كه شتومه‌كه‌كانمان لابه‌رین و به‌یانی كه هاتووینه‌ته سه‌ر كاره‌كانمان ده‌بینین كه به‌شۆفڵ شوێنه‌كانمان تێكدراوه.
وتیشی: هه‌ر فرۆشیارێكمان زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه و فرۆشیارمان هه‌یه زیانی 10 ملیۆن دیناری به‌ركه‌وتووه.
ئه‌و فرۆشیاره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێشتر له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه رێگه‌مان پێدراوه كه شتومه‌كه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه دانێین، به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ بێ ئاگادار كردنه‌وه‌مان هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانمان له‌ناوبراون و زیانێكی زۆرمان پێگه‌یشتووه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فرۆشیاران گردبوونه‌وه و شه‌قامه‌كه‌یان به‌ڕووی شۆفێراندا داخست و هێزه ئه‌منیه‌كانیش له‌هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە