کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی ئاڵۆزییەكانی چەند رۆژی رابردوو پارێزگاری زیقار دووردەخرێتەوە

.

09:51 AM - 25/02/2021

بۆ هێوركردنەوەی خۆپیشاندەران وەزیری ناوخۆی عیراق سەردانی ناسریە دەكات و چاوەڕوان دەكرێت پارێزگاری زیقار لەپۆستەكەی دووربخاتەوە.
 لە شاری ناسریە سێ رۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەستیپێكردوەتەوە، دوێنی ئاڵۆزی تێكەوت و خۆپیشاندەران لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان ڕووبەرووی یەكتربوونەوە، لە ئەنجامدا بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەكان زیاتر لە120 خۆپیشاندەر برینداربوون، بەپێی زانیاری میدیا عیراقیەكان چەند خۆپیشاندەرێكیش كوژراون، داواكاری سەرەكی خۆپیشاندەرانی ناسرییە بریتی بووە لەدورخستنەوەی پارێزگاری زیقار و دەستگیركردنی هەموو ئەو هێزە ئەمنیانەی كەلەخۆپیشاندانەكانی كۆتایی ساڵی رابردوو دەستیان لەكوشتنی هاوڵاتیاندا هەبووە.
بەپێی زانیارییەكانیش ئەمڕۆ عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عیراق سەردانی ناسریە و پارێزگاری زیقار دەكات، چاوەڕوانیش دەكرێت لەسەر داواكاری هاوڵاتیان راستەوخۆ پارێزگار و ژمارەیەك بەرپرسی تر لەپۆستەكانیان دوور بخاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە