کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی بۆ گەلی كوردستان: ببنە پردێك لەنێوان دەسەڵات و هاوڵاتی

.

08:52 PM - 24/02/2021

بافڵ تاڵەبانی بۆ گەلی كوردستان: ببنە پردێك لەنێوان دەسەڵات و هاوڵاتی

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ بورهان حاجی عەلی، بەڕێوەبەر و لێپرسراوی بەشەكانی كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە ستران عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی و سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندن ئامادەبوو ، بافڵ تاڵەبانی لەسەر دۆخی ڕاگەیاندن، سیاسی، ئابووری، ئەمنی و پێشهاتەكان، بڕیار و هەڵوێستی یەكێتی بۆ روونكردنەوە و ئەرك و ستراتیژی میدیایی یەكێتی لەم قۆناغەدا بەتایبەت بۆ كەناڵی گەلی كوردستان دەستنیشانكرد ، داواشیكرد پابەندبن بە پیشەییبوون و ئیتیكی رۆژنامەوانی و ببنە پردێك لەنێوان هاووڵاتییان و دەسەڵات، ببنە دەنگی راستەقینەی خەڵك و لەگەڵ ماف و داواكارییە رەواكانیاندا بن.
 لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا هاوسەرۆك بەڵێنی هەموو پاڵپشتی و هاوكارییەكی بۆ دووپاتكردنەوە و رایسپارن دەبێت گەلی كوردستان كەناڵێكی بەرپرسیار و سەنگین بێت لە رووماڵكردنی رووداو و گەیاندنی زانیارییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە