کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكایەتی ی.ن.ك هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی سوار ئیسماعیل ئاغا دەربڕی

.

08:46 PM - 24/02/2021

سەرۆكایەتی ی.ن.ك هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی سوار ئیسماعیل ئاغا دەربڕی

سەرۆكایەتی ی.ن.ك هاوخەمی ئاڕاستەی هەمزە ئیسماعیل ئاغای بڵباس و خێزان و خانەوادەی ئیسماعیل ئاغای بڵباس كردووە بۆ كۆچی دوایی سوار ئیسماعیل ئاغا سەرۆكی عەشیرەتی بڵباس و تێیدا رایگەیاندووە خوالێخۆشبوو سوار ئاغای بڵباس كەسایەتیەكی دیار و تێكۆشەر بوو، خزمەتێكی زۆری لە خەباتی شاخ و شاردا پێشكەشكردووە، لەگەڵ بنەماڵە سەربەرزەكەیان هەردەم لە ڕیزی خەبات و قوربانیدان بوون .
 لە كۆتایی پرسەنامەكەی سەرۆكایەتی ی.ن.ك-دا هاتووە لە خوای گەورە داواكارین گیانی كاك سوار ئاغا بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و سوكناییش بە ئێوە و خانەوادە و بنەماڵەكەتان ببەخشێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە