کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هیلاری كلینتۆن دەبێتە رۆماننووس

.

01:45 PM - 24/02/2021

هیلاری كلینتۆن هاوسەری بیل كلینتۆن سەرۆك كۆماری پێشووتری ئەمریكا و كاندیدی پێشووتری دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان بە هاوكاری رۆماننووسێكی ناوداری كەنەدی ڕۆمانێك سەبارەت بە پەیوەندی و سیاسەتی نێودەوڵەتییەوە دەنوسێت.
لەو بارەیەوە هیلاری كلینتۆن رایگەیاندووە نووسینی ئەو رۆمانە خەونێك بووە و ئێستاش خۆشحاڵە ئەو خەونە بووەتە راستی و دڵخۆشیشە كە لەگەڵ ئەو رۆماننووسە كەنەدییەكار دەكات .
جێی باسە هیلاری كلینتۆن ساڵی 2014 بیرەوەرییەكانی خۆی لە چوارچێوی كتێبێك بە ناوی بژاردە سەختەكان بڵاوكردەوە كە لە ماوەی هەفتەیەك 300 هەزار دانەی لێفرۆشرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە