کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی خانەودەی (کەمال تاهیر دۆسکی) بەرپرسی کۆمیتەی (٢)ی ڕێکخستنی دھۆکی کرد

.

10:32 PM - 23/02/2021

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاوەری هەڤاڵان ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٤ی رێکخستنی دهۆک و ئیمان ئامێدی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، سەردانی کەسوکار و خانەودەی هەڤاڵ(کەمال تاهیر دۆسکی) بەرپرسی کۆمیتەی (٢)ی ڕێکخستنی دھۆکی کرد، بەبۆنی کۆچی دوای براکەیان بەناوی(سەروەت تاهیر ئاغا دۆسکی)، وێڕای گەیاندنی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی خۆی، هیواشی خواست دواناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.
لەبەرامبەریشدا، برا و خانەوادەو کەسوکاری کۆچکردو(سەروەت) سوپاسگوزاری خۆیان دەربڕی بۆ سەردان و هاوخەمییەکەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە