کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی مووشەكبارانی ناوچەی سەوز بۆ شەرمەزاركردنی حكومەتە

.

10:06 PM - 23/02/2021

مستەفا كازمی سەرۆكی حكومەتی عیراق لەمیانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ووتی: ستایشی هەوڵی دامەزراوەكان و دەزگاكانی دەوڵەت دەكەن كەیارمەتیدەربوون لەجێبەجێكردنی رێكارەكانی رێگری لەڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاماژەی بەوەكرد توندكردنەوەی ئەو رێكارانە وادەكات بتوانن سنوورێك بۆ كاریگەری كۆرۆنای نوێ دابنێن كەزیاتر مەترسیدارترە.
وتیشی: ئۆپراسیۆنەكان دژی تیرۆر بەردەوامە و لەزیادبووندایە بۆ بنبڕكردنی پاشماوەكانی تیرۆر و ستایشی هێزە چەكدارە پاڵەوانەكانی كرد بەهەموو پێكهاتەكانی كەشەو رۆژیان خستۆتەسەریەك بۆ ڕاوەدونانی پاشماوەكانی تیرۆر.
لەبارەی دووبارەبوونەوەی بەئامانجگرتنی ناوچەی سەوز و مووشەكبارانكردنی مستەفا كازمی ئەوەی خستەڕوو: عیراق نابێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكان و ئەو مووشەكبارانكردنە و بەئامانجگرتنی دەستە دیلبۆماتیەكان لەناوچەی سەوز هەوڵێكە بۆ  پەكسختنی بەرەوپێشچوونی حكومەت و شەرمەزاركردنی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە