کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناتۆ نیگەرانە لە نزیكبوونەوەی ئێران لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی

.

10:03 PM - 23/02/2021

یانس ستۆلتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: ئێران سەرچاوەی تێكدانی سەقامگیری و ئەمنییەتی ناوچەكەیە و ناتۆ نیگەرانە لە نزیكبونەوەی ئێران لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی ، ئەوەشی خستەڕوو ناتۆ پێشوازی لە هەوڵەكانی ئەمریكا دەكات بۆ دۆزینەوەی رێگەیەك دەربارەی نوێكردنەوەی رێككەوتنەكەی 2015 یان ئیمزاكردنی رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ ئێران كە ببێتە هۆی سەپاندنی كۆتوبەند بەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاراندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە