کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەعیراق زیاتر لەچوار هەزار تووشبووی كۆرۆنا تۆماركرا

.

10:00 PM - 23/02/2021

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری تووشبووان و گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە24 سەعاتی ڕابردوودا ڕاگەیاند و بڵاویكردەوە لە24 سەعاتدا 4181 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و بەوە كۆی تووشبووان لەعیراق 675 هەزار كەسی تێپەڕاند. هاوكات لە24 سەعاتی ڕابردوودا 16 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەعیراق گیانیان لەدەستداوە و بەوەش كۆی قوربانیانی ئەو ڤایرۆسە لەسەرتاسەری عیراق گەیشتە 13 هەزار و 311 قوربانی.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق لە24 سەعاتی ڕابردوودا 2592 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و كۆی چاكبووەكان 623 هەزار كەسی تێپەڕاند و رێژەی چاكبوونەوە لەڤایرۆسەكە لەعیراق گەیشتۆتە لە92.2%.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە