کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید لەئەركێكی قورسدا دەبێتە میوانی ئەتڵانتا

.

09:46 PM - 23/02/2021

جارێكی تر یانەی ریاڵ مەدرید دەگەرێتەوە بۆ ناو ركابەریەكانی ئەو پاڵەوانێتی یەی هەمیشە ئارەزوی دەكات و لەپێشەوەی ئامانجەكانیەتی كاتێك لەیاری چونی قۆناغی 16ی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا لەبێرگامۆ و لەئەركێكی تارادەیەك قورسدا دەبێتە میوانی یانەی ئەتڵانتای ئیتاڵی  یانەی شاهانە كە لەریزبەندەی لالیگای ئیسپانی پلەی دووەمی گرتووە بەجیاوازی 3 خاڵ لەدوای ئەتڵەتیكۆمەدریدی پێشەنگ  بۆ ئەم یاریە روبەروی كێشە بۆتەوە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لەئەستێرەكانی تیپی یەكەمی لەدەستداوە بەهۆی پێكانەوە بەنمونەی سێرجیۆ رامۆس و دانی كارفاخال و ئیدیر میلیتاو و مارسیلۆ داسیلڤا و ئەلڤارۆ ئۆدریۆزیۆلا و ڤیدی ئالڤێردی و رۆدریگۆ لەگەڵ ئیدین هازارد و كەریم بنزیما  بەو هۆیەوە زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەكە بەناچاری بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییانە بانگهێشتی ژمارەیەك یاریزانی تیپی كاستیای كردووە  لیستی یاریزانانی ریاڵ مەدرید كە زێدان بۆ ئەم یاریە ئاشكرای كردووە پێكهاتووە لە:كۆرتوا و لۆنین و ئالتۆب بۆ گۆڵچی  بۆ هێڵی بەرگری هەریەكە لە ڤاران و ناتچۆ و میندی و شۆست و میگێل ناویان هاتووە هێڵی ناوەراست بریتن لە:تۆنی كرۆس و لۆكامۆدریچ و كاسیمیرۆ و ئیسكۆ و ئەریباس و بلانكۆ  هەریەكە لە ماركۆئەسینسیۆ و لۆكاس ڤاسكێز و ڤینیسیۆس جۆنیۆرز و ماریانۆ دیاز و هۆگۆ دۆرۆ لەهێڵی هێرش بردن ناویان هاتووە زێدان لەماوەی یەكەمی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید مێژوییەكی گەورەی لەچامپیۆنس لیگ بۆ خۆی نوسییەوە كاتێك توانی سەركردایەتی بەدەستهێنانی سێ نازناوی بەدوای یەكی ئەو پاڵەوانێتی یە لەساڵانی 2016و2017و2018 بكات بەڵام لەماوەی دووەمیدا كە لەمانگی ئازاری ساڵی 2019وە دەستی پێكرد شكستی هێناوە لەتێپەراندنی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ بەجۆرێك لەساڵی 2019 كاروانەكەی لەسەر دەستی یانەی ئەیاكسی هۆڵندی راگیرا و لەساڵی 2020یش نەیتوانی بەربەستی مانچستەرسیتی ئینگلیزی تێپەرێنێت لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا نابێت ئەوە لەبیربكرێت خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا هەمیشە ئەو پاڵەوانێتی یەبووە كە بووەتە رێگای گەرانەوەی زێدان و ریاڵ مەدرید دوای ماوەیەك پاشەكشەكردن لەئاستی ناوخۆیی  لەبەرامبەردا یانەی ئەتڵانتا بەراهێنەرایەتی جان پییرۆ گاسپرینی بەو شێوازەی یاری پێ دەكەن  هەمیشە ژمارەیەكی قورس بوون لەركابەری كردنی گەروەكانی ئەوروپا بەجۆرێك ئەو یانە ئیتاڵیە لەیەكەم بەشداری كردنی لەخولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا لەوەرزی 2019بۆ2020 هەرچەندە سەرەتایەكی خراپی دەستپێكرد و سێ یاری بەدوای كی دۆڕان بەڵام لەگەڵ توانی قۆناغی كۆمەڵەكانی تێپەڕێنێت و بگاتە قۆناغی 16 لەو قۆناغەشدا یاری چون و گەرانەوەی لەڤالانسیای ئیسپانی بردەوە و بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی سەركەوت كە لەسەر دەستی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی كاروانەكەی لەو قۆناغە كۆتایی هات و ماڵئاوایی كرد لەئاستی ناوخۆیش ئەتڵانتا بارودۆخی باشە و دوای گەیشتنی بۆ یاری كۆتایی جامی وڵاتەكەی  لەكاڵچۆش دوو بردنەوەی بەدوای یەكی تۆمار كردووە كە دواهەمینیان لەبەرامبەر ناپۆلی بوو لەهەفتەی 23ی خولەكە بە4 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ و لەرێگەیەوە خاڵەكانی لەپلەی پێنجەمی ریزبەندی كردە 43 خاڵ ئەوەش ورەیەكی زیاتری بەیاریزانەكانی ئەو یانەیە بەخشی لەپێناو تۆمار كردنی بردنەوەی یاری چونی قۆناغی16 لەبەرامبەر ریاڵ مەدرید تا ئەركیان لەیاری گەرانەوەی مەدرید ئاسان بێت بۆ بەدەستهێنانی بلیتی گەیشتنە قۆناغی چارەكی كۆتایی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە